مهرجی ههرێمی کوردستان بۆ رێککهوتن لهگهڵ بهغدا
«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کردو ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەر کردنی بنەڕەتیی کێشەکان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەربڕی .
بهگوێرهی راگهیهندراوێکی حکومهتی ههرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە «عوسمان غانمی» وەزیری ناوخۆی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و بەتایبەتی پەرەپێدانی هەماھەنگیی ئاسایشتی لە مەڕ ناوچە کێشەلەسەرەکان و ناوچە سنوورییەکان کرا.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی بەغدا ئاماژەی بەو دۆخە سەختە کرد کە عێراق و هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبن بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی کە هەماهەنگی و هاوکاری هەردوولای پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وتیشی سەرۆک وەزیران «مستەفا کازمی» ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەر کردنی بنەڕەتیی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربڕی لە چوارچێوەی دەستوور بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بن و لە بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.