ئاب 02, 2020 08:35 Asia/Tehran
  • دوای رۆژانی پشووی جەژن ، دانوستانەکانی بەغدا و ھەولێر دەستپێدەکەنەوە

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، وادەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر شایستە داراییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت گفتوگۆی باش کراون و دوای جەژن کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوەو ئاراستەی گفتوگۆکانیش بەرەو رێککەوتنە.

 

 خالید شوانی رایگەیاندووە، لەبارەی دانوستاندنەکانی تایبەت بە رێککەوتن لەسەر بودجە و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر باش بەرەوپێش دەچن و ئێستا خاڵە هاوبەشەکان زیاترن لە ناکۆکەکان.

ئاشکراشیکردووە، دوای جەژن گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەنەوە و هەرێمی کوردستان دوا پێشنیازەکانی خۆی و وەڵامی داواکارییەکانی بەغداشی ناردووەتەوە، لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە وەڵامی ئیجابی هەن، هەربۆیە ئەگەر دانوستاندنەکان بەوشێوەیە بەردەوام بن، بە ئومێدێکی زۆرەوە لە گفتوگۆکانی دوای جەژن دەگەینە رێککەوتن.

  شوانی بۆ رووداو باسی لەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان هەر رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا بکات، لەسەر بنەمای دەستووری عێراق دەیکات، نەک لەسەر حیسابی هیچ شتێکی دیکە و ئەو رێککەوتنەشی دەیکەن لەسەر بودجە و مووچەیە.

سەرپەیڤ