ئاب 04, 2020 14:38 Asia/Tehran
  • سنووری ئیبراھیم خەلیل دادەخرێت

میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسی داخرانی سنووری ئیبراھیم خەلیلیان کردووە بۆ ماوەی حەوتەیەک .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەک حەوتە بەرووی گەشتیاران دادەخرێت.

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بۆ ماوەی یەک حەوتە بەرووی گەشتیاران لەکاتێکدایە، رۆژی دوو شەممە ئاگرێک لەدەروازەکە کەوتەوە.

ئێستا ئەو بڕیارەی داخستن ‌و ئاگرکەوتنە لەدەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە سەرنجدانی ئەوەی کە چەند هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکە بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراق بگەڕێتەوە، ھێندێک گومانی دروست کردووەو کۆمەڵێک لەو باوەڕەدان کە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بەمەبەست بووەو بۆ ئەوەش کراوە بەڵگەنامەکانی ناو دەروازەکە بفەوتێنرێت و دەستی حکومەتی عێراق نەکەوێت.

تائێستاش نە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، نە لەلایەن ئیدارەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە سەر ئاگرکەوتنەکەو ئەو گومانانەی لەو بارەوە هەیە هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.

سەرپەیڤ