ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی تورکیا لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا هاته‌سه‌ر سنوره‌کانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان و یه‌که سه‌ربازییه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ر کرده‌وه که له‌سه‌ر سنور بڵاوه‌یان پێکراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویکرده‌وه که روژی یه‌کشه‌ممه 9ی ئابی 2020، خڵوسی ئاکار، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به یاوه‌ریی یه‌شار گوله‌ر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی گشتیی سوپا و ئومیت دۆندار، فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانی سه‌ردانی سنوری عیراق و تورکیایان کردوه.
سینان یایلا، فه‌رمانده‌ی سوپی دووه‌می ناو سوپای تورکیا له فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌ره‌فه‌دین ئیڵچی له ناوچه‌ی شرنا‌خ پێشوازیی له وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کردووه و له‌وێوه به هه‌لیکۆپته‌رێک هاتونه‌ته سنوره‌کانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا بنکه و یه‌که‌ی سه‌ربازیی و بازگه و مه‌خفه‌ره جیاجیاکانی سوپای وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ر کردوه‌ته‌وه که له‌سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان جێگیر کراون.