وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: پێویستە په‌که‌که و تورکیا ململانێی خۆیان ببەنه ده‌ره‌وه‌ی خاکی هه‌رێم
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی له‌سه‌ر بۆردومانی فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌که‌ی ناوچه‌ی برادۆست له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد و داوای‌کرد په‌که‌که و تورکیا ململانێی خۆیان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی خاکی هه‌رێم.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوزەوە، له راگه‌یه‌ندراوه‌کەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا که شه‌وی چوارشەممە ده‌ریکرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە، وا ھەڵدەگرێت پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) و تورکیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاکی هەرێمی کوردستان وبە گشتی عیراق وچیتر خەڵکی ئێمە نەکەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەی دا وێڕای سەرەخۆشی و ھاوخەمی دەربڕین بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ھێزشەکانی تورکیا‌و ھیوای چاک بوونەوە خواستن بۆ بریندارانی ئەو. ڕووداوە، جەماوەری ھەرێمی کوردستانی دڵنیا کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە خاکی خۆی.
دوای نیوەڕۆى رۆژى سێ شەممە فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانى تورکیا ھێرشیان کردە سەر لەناوچەى باڵەکایەتى لەسنورى قەزاى سۆران کە بە ھۆیەوە کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی عێراقی بە سڤل و لەشکرییەوە کوژران و بریندار بوون. ئەو کردارەی تورکیا لە لایەن بەرپرسانی باڵای حکومەتی بەغداوە ئیدانە کراوە.