خۆپیشاندان له به‌شێک له شار‌و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد
ئاب 12, 2020 23:24 Asia/Tehran
خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌که‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٠، له شاری سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو خۆپیشاندانه‌که سه‌رتاسه‌ریی بێت و له پاریزگاکانی هه‌ولێر و دهۆکیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا له‌و دوو پارێزگایه خۆپیشاندان ده‌ستی پێنه‌کردووه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه رێگری له‌هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت.
داواکاری سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌ران بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و بەڕێوە چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان.