داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیایان لە باکووری ئەو وڵاتە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کۆپتەرە ڕۆزی دووشەممە لە ناوچەی «حەفنانین»ی پارێزگای دھۆک لە ناوچەی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا داکەوت.
بە پێی ڕاگەیاندنی بڕێک لە سەرچاوەکان، تەواوی سەرنشینەکانی ئەو کۆپتەرە کوژراون.
تورکیا ھەتا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەکی لە بارەی پشتڕاست کردنەوەو یان بەدرۆ خستنەوەی ئەم ھەواڵە پیشان نەداوە.
لە ھێزشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی سێ شەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ترۆمبیلێکی ھەڵگری سنووروانانی عێراقی لە ناوچەی «سیدەکان»ی باکووری پارێزگای ھەولێریش چوار کەسی لەشکری لەوانە دوو فاەرماندەری باڵای عێراق کوژران.
عێراق ھەتا ئێستا چەدین جار باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بتنگ کردووەو بە توندی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراقی پێ ڕاگەیاندووە.