خەڵکی ڕانییە:نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار، نا بۆ په‌رله‌مانی کارتۆنی، نا بۆ ئۆپۆزسیۆنی ساخته
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێکی دیکه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی شارومەندانی ھەرێمی کوردستان له قه‌زای رانیه ده‌ستی پێ کرده‌وه و خۆپیشانده‌ران داوای چاکسازی و خەرج کرانی ڕێک و پێکی موچەکانیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەئدانەوە، به‌شێک له چین و توێژه‌کانی قه‌زای رانیه ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه له‌ژێر دروشمی «نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار، نا بۆ په‌رله‌مانی کارتۆنی، نا بۆ ئۆپۆزسیۆنی ساخته» ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی کرده‌وه و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کانیان کردەوە ھەتا جێبەجێکرانی داخوازییەکانیان لە لایەن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشانده‌ران داوای ئەوەیان کردووە کە، چاکسازی به‌مه‌به‌ستی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی بکرێت و داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان رێکبخرێنه‌وه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له‌واده‌ی خۆیدا و به ٣٠ رۆژ جارێک دابه‌شبکرێت.
جەماوەری ھەرێمی کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە دژی خەمساردیی بەرپرسانی حکومەت لە ئاستی باری ڕدژواری گوزەرانیان گردبوونەوەو خۆپیشاندان وەڕێ دەخەن و کەچی لە بەرامبەردا بە بڕین و کەم کردنەوەو دواکەوتنی موچەی مانگانەیان وەڵام دەدرێنەوە.