نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لەرێککەوتنى هەرێم و بەغدا دەکات
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند، گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکانەوە.
«جینین ھێنیس پلاسخارت» نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، سەبارەت بە کێشەکانی نێوان دەوڵەتی بەغدا و ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: گفتوگۆیەکی بنیاتنەر تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بوودجە و مافە تایبەتییەکان.
ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچە سنوورییەکانی عێراقد و تورکیا جێی نیگەرانییەکی گەورەیە و لە ئێستادا بەردەوامن لەھاندانی ھەردووک وڵات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لە ڕێگای گفتوگۆ وھاوکارییەکان ھاوڕێ لەگەڵ رێزگرتنی تەواو لە سەروەریی نیشتیمانی.
پلاسخارت لەبارەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکومەتی ھەرێمیشەوە روونیکردەوە کە ھەردوو لایەن رێککەوتنێکی سەرەتاییان ئەنجام داوە، بەتایبەتی رێککەوتن لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کارێکی ئەرێنییە و پیشوازی لێدەکەین.
پلاسخارت باسی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقیش کرد و وتی: دەبێت کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پتەو بکرێت و لەژێر فشارە سیاسییە بەردەوامەکان دەرباز ببێت.