ئه‌یلوول 09, 2020 01:28 Asia/Tehran
  • شوێنگرەوەی سۆران عومەر دیاری کرا

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی ئه‌یلولی‌ ٢٠٢٠ لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی کوردستان، «عومەر گوڵپی» لە شوێنی «سۆران عومەر» وەک کاندیدی کۆمەڵی ئیسلامی بوو بە پەرلەمانتار.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عەبدولستار مەجید»، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەڕلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا، «عومەر گوڵپی»، وەک ئەندامی نوێی پەڕلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە شوێنی «سۆران عومەر» سوێندی یاسایی خوارد و لە ئێستاوە ئەندامێکە لە فڕاکسیۆنەکەیان.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاشکراشی کرد کە: ھەڵبەت «مەروان گەڵاڵی» لە ڕیزبەندی کاندیدە دەرچووەکاندا بوو، دەبوو بهاتایەتە پەڕلەمان، کەچی بە قازانجی «عومەر گوڵپی» دەستی لەو مافەی خۆی هەڵگرت .

عومەر گوڵپی، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بووە. 

له‌به‌رواری‌ ١٥ ته‌موزی‌ ئه‌مساڵ «سۆران عومەر»، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد، هۆکاری‌ ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ که‌ "پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادانان و چاودێری کردنی حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بەجێ ناهێنێت.

سەرپەیڤ