ئەنجامی کۆبوونه‌وه‌کەی نێوان «مه‌سرور بارزانی» و «مسته‌فا کازمی»
مەسرور بارزانی: هه‌رێمی کوردستان و عێراق به گشتی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاسته‌نگ و ته‌نگژه بوونه‌ته‌وه، بۆیه ئاماده‌یی خۆمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کان ده‌رده‌بڕین به شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، راگه‌یه‌نراوێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس لەوە دەکات کە، له کۆبوونه‌وه‌کەی نێوان «مه‌سروور بارزانی» و «مسته‌فا کازمی»، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیشاندا و به ئاماژه‌یه‌کی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی دانا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دووپاتی له‌وه‌ش کرده‌وه که کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی ته‌نیا مووچه و بودجه نییه و ئینجا هیوای ئەوەشی خواست کە ھەرچی خێراترههموو کێشه‌که هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌شێوه‌یکی بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن.
«مەسرور بارزانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشی داگرت کە، هه‌رێمی کوردستان و عێراق به گشتی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ئاسته‌نگ و ته‌نگژه‌ی دارایی و دۆخی ناله‌باری ته‌ندروستی بوونه‌ته‌وه، بۆیه ئاماده‌یی خۆمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کان ده‌رده‌بڕین، به شێوه‌یه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هاتنی ئه‌و شانده گه‌وره و گرنگه‌ی حکوومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئاماژه‌یه‌کی به هێزه بۆ ئاماده‌ییمان لەمەڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و دانانی بنه‌مایه‌کی نوێ و پته‌و بۆ پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی.
کازمی گوتیشی: سه‌رکه‌وتنی هه‌ر به‌شێکی عێراق سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراق و من گه‌شبینم که به هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێکهاته و به‌شه‌کانی عێراق، ده‌توانین به سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان سه‌ربکه‌وین و لە ئێستاش دا ده‌رفه‌ت و تێگه‌یشتنێکی باش ڕەخساوە بۆ چاره‌سه‌رکردنی سەرجەم کێشه‌کان .