سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان
ڕۆژی پێنج شه‌ممە ی ١٠ ئەیلوول، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، «مستەفا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق لەلایەن هەریەک لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو جێگری سەرۆکی هەرێم مستەفا سەید قادر و شێخ جەعفەر مستەفا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەپرسێکی ترەوە پێشوازیی لێ کرا.
جێگای ئاماژەیە ئامانج لە سەردانهکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان چارەسەریی گرفتەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا ڕاگەیەندراوە.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە ئێستادا عێراق پێویستمەندی ئەوەیە کە ھەوڵێکی نیشتیمانی یکات بە ئەوبەرایەتیی بەرنامەکانی بۆ پەڕینەوە لەم گرفتانەی، وتیشی: ڕێکخستنی نێوان ھێزەچەکدارەکان بە ھێزی پێشمەرگەشەوە، دەبێتە ھۆی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش دا.
«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە دیدارەکەدا وتی: ھەرھەموو لە عێراق دا ھەوڵی خۆمان بۆ چاکسازی و چارەسەریی گرفتەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا دەخەینەگەڕ.
ھەروەھا ھەردووک لایان لە دیدارەکەدا ڕەوشتی عێراق، گرینگ‌ترین گرفتەکانی ئەم وڵاتە، یەک ھەڵوێستیی نیشتیمانی و بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێ کرد.
له کۆبوونه‌وه‌کەی نێوان «مه‌سروور بارزانی» و «مسته‌فا کازمی»، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیشاندا و به ئاماژه‌یه‌کی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی دانا.
هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که: سه‌رکه‌وتنی هه‌ر به‌شێکی عێراق سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراق و من گه‌شبینم که به هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێکهاته و به‌شه‌کانی عێراق، ده‌توانین به سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان سه‌ربکه‌وین و لە ئێستاش دا ده‌رفه‌ت و تێگه‌یشتنێکی باش ڕەخساوە بۆ چاره‌سه‌رکردنی سەرجەم کێشه‌کان .