جێگیربوونی سیستمی دژە موشەکیی لە بنکەی ئەمریکایی حەریر لە هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لە پارێزگەی هەولێر باسی دەسپێکی چالاکیی سەرلەنوێی کۆمپانیەکی ئەمریکی دەکات لە بنکەی حەریر و دانانی سیستمی دژە موشەکیی.
بە پێی راپۆرتی میدڵ ئیست ، سەرچاوەیەکی ئاسیاشی لە دیمانە لە گەڵ بەغداد ئەلیەوم دا گوتی : کۆمپانیەکی پسپۆڕیی ئەمریکی کە لە بنکەی جێگیر لە ناوچەی شەقڵاوەی پارێزگەی هەولێر چالاکیی زۆری هەبوو ، بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا چالاکیی خۆی بۆ چەند مانگ راگرت .
ئەم کاربەدەستە ئاسایشیە گوتیشی : ئەم کۆمپانیە بۆجارێکی دیکە چالاکیی خۆی دەسپێکردووە و دەستی داوەتە دانانی بەرگریی دژە موشەکی ، بەهێزکردنی شورەی سەربازیی و پەرەپێدانی باندی فڕگەی شەقڵاوە و بەستنەوەی بە بنکەی حەریر .
سەرچاوەکە وتیشی هیچ کام لە هێزە ئەمریکیەکان ئەم بنکەیان بە جێنەهێشتووە و تاقمێک لە هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە حاڵی راهێنانی بەردەوام دان وپێشبینی دەکرێ کاری پەرەپێدانی بنکەکە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێ بێت .