په‌رله‌مانتارێکی پارتی: نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کانی هه‌رێم ده‌خرێنه ژێر چاودێریی به‌غداوه
په‌رله‌مانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند که هه‌نارده‌ی نه‌وت و هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌خرێنه ژێر چاودێریی حکومه‌تی فیدڕاڵه‌وه.
سایتی today newsی عیراقی له‌زاری دیار ته‌یب، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردوه‌ته‌وه که حکومه‌تی فیدڕاڵی عیراق و دیوانی چاودێریی به‌غدا، چاودێریی ده‌روازه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
وتیشی که ئه‌و نه‌وته‌ش که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت، ده‌خرێته ژێر چاودێریی کۆمپانیای به بازاڕکردنی نه‌وتی عیراق ناسراو به (سۆمۆ).
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پارتی باسی له‌وه‌شکردووه که وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق هه‌موو زانیارییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته لایه که هه‌رێم هه‌ناره‌ی ده‌کات، هه‌رێمیش ته‌واو به‌ڕووی به‌غدا لەسەر رێککه‌وتننامه‌کانی نێوانیان کراوەیە.