ئه‌یلوول 26, 2020 07:35 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەرباکووری عێراق

سەرچاوە عێراقیەکان شەوی هەینی لەسەر شەممە باسی پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقیانکرد.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی " ئەلئەخباریە" ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچە لە باکووری عێراقیان بۆردومان کردووە.

هەرلەم حاڵەدا ماڵپەڕی هەواڵی " شەفەق نێوز " ڕاپۆرتیدا: تۆپخانەی تورکیا ناوچەی " زاخۆ" لە باکووری عێراقی داوەتە بەر پەلامار.

تورکیا لە ساڵانی ئەم دواییە زۆرجار بە بیانووی سەرکوتکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا  دەسدرێژی کردووتەسەر خاکی عێراق.

ئەم دەسدرێژیانە لەگەڵ کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق ووڵاتانی دیکەی جیهان ڕووبە ڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ