تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 14:11 Asia/Tehran
  • کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی: مام جەلال دەوری تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینی

کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە، مام جەلال دەورێکی تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینیوە.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی شووشتەری کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی پەیامێکی بە بۆنەی سێهەمین ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە:

خوالێخۆشبوو مام جەلال، چ لە جلی فەرماندەیێکی سەربازی و شۆڕشگێردا لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی سەدام و چ لە پۆستی سیاسەتوانێکی دانادا و لە پێگەی سەرۆک کۆماریدا خزمەتی گەورە و شایانی بۆ دامەزراندنی عێراقی ئازاد و سەربەخۆ و یەکپارچە پێشکەش کرد. ناوبراو هەروەها دۆستی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە دەورێکی تایبەتی لە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا بینی.

سەرپەیڤ