تەقینەوە لە نێو فەرماندەیی یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی
تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 13:57 Asia/Tehran
ئەمڕۆ لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە فەرماندەیی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە کە دەکەوێتە سەر رێگەی سلێمانی-تاسڵوجە، تەقینەوەیەک روویدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له فەرماندەیی یەکەی 70 بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی له هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنیدان.
سه‌رچاوه‌که وتیشی: "هێشتا نازانرێت هۆکاری تەقینەوە و ئاگرەکە چییە، لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که ده‌ستپێده‌کات".بارەگای سەرەکیی هێزەکانی 70 کەوتووەتە بەشی رۆژئاوای شاری سلێمانی و لە ناوچەی تاسڵوجەیە.