تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 00:01 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان»

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان» پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستە کرد.

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق،لە پەیامێکدا کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان» ، خەسرەوی ئاوازی ئێرانی لە جەماوەری ئێران سەرەخۆشی کرد.

لە دەقی پەیامەکەدا ھاتووە:

تەنیا دەنگە کە دەمێنێتەوە....

بەوپەڕی داخ و مەخابنەوە، کۆچی دوایی خەسرەوی ئاوازی سەرزەوینی ئێران و ئەفسانەی دووپات نەکراوەی موسیقا لە بنەماڵەی ھێژای شەجەریان، کۆمەڵگای ھونەری و ھۆگرانی بەڕێزی سەرەخۆشی دەکەم.

سەرپەیڤ