داوا ده‌کرێت هه‌ڵه‌بجه بکرێت به بازنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن رایده‌گه‌یه‌نن، هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکی هەڵبژاردنی سەربەخۆی خۆی.
بە پێی ھەواڵێکی میدیای وێستگەنیوز، لە یاداشتێکدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌که‌می 2020 بڵاوکراوه‌ته‌وه، 51 پەرلەمانتاری کوردستان ڕایانگەیاندووە، لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەی سەربەخۆ ناوی نەهێندراوە و ئەوەش دیسانەوە کێشەیەکی گەورە بۆ کورد دروست دەکات لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا.
یاداشته‌که ئاراسته‌ی فراکسیۆنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فراکسیۆنه کوردییه‌کان کراوه ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن ، لەدانیشتنی ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمدا دەنگتاندا لەسەر پاشکۆی پێشنیاری لیژنەی یاسایی تایبەت بە دابەشکردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەپێی کۆتای ئافرەتان.
لە یاداشتەکەیاندا ئه‌وه‌ش هاتووه: "پەرلەمانی کوردستانیش لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە (2) رۆژی 5ی 2ی2015 هەڵەبجەی وەک پارێزگا ناساندوە و یاسای ژمارە(1)ی ساڵی (2015 )ی دەرکردووە و یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان_عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داواش ده‌که‌ن، لەبەرئەوە ئه‌وان ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە دەکەین کە هەمواری ئەو پێشنیازەی ڕۆژی 10تشرینی یەکەم بکەنەوە و ئەو مافە دەستوری و یاساییە بگەرێننەوە و هەڵەبجەش وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکی هەڵبژاردنی سەربەخۆی خۆی.