تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 13:26 Asia/Tehran
  • ئێران و هەرێم کێشەکانی سنووری باشماخ چارەسەر دەکەن

جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی تایبەتی هاوبەش لە نێوان دوو وڵاتەکە بۆ چارەسەری کێشەکانی سنووری باشماخ پێک دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئیران لە سلێمانی، ڕایگەیاند کە مەهدی شووشتەری، سەرکونسوڵی ئێران دیدارێکی لەگەڵ سەرتیپ چەتۆ ساڵح جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دوو لایەنەکە سەبارەت بە کێشەی ڕاگیرانی بارهەڵگرە سووتەمەنییەکانی ئێران لە سنووری باشماخ و پەرویز خان و رێکاری چارەسەری کێشەکە و ئاسانکاری کاروباری گفتوگۆیان کرد.

چەتۆ ساڵح ڕایگەیاند کە بڕیارە دراوە، کومیتەیەکی هاوبەش لەلایەن بەرپرسانی دوو لایەنی سنووری باشماخ بۆ تاوتوێ کردنی ڕێکارەکانی چارەسەر کێشەکانی سنووری باشماخ لە کەمترین کاتدا پێک بێت.

 

 

سەرپەیڤ