نێچیرڤان بارزانی چاوی بە میری تازەی کوێت دەکەوێت
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ میرى تازەی کوێت کۆبووه‌وه و پێکەوە چەند پرسێکی پەیوەست بەهەردووک لایان ھەڵسەنگاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتێکی بنکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، «تێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ له کۆشکى «ئه‌لبه‌یان» له کوێت، له‌گه‌ڵ«شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسەباح»، میرى تازەی کوێت کۆبووه‌وه و چەند پرسێکی پەیوەست بەهەردولایان تاوتوێ کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەکۆبونه‌وه‌که‌دا «نێچیرڤان بارزانى«، دوباره به ناوى گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له میر و گه‌ل و حکومه‌تى کوێت کرد و هاوخه‌میى و هاوسۆزیى خۆى و خەڵکی کوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى میرى پێشوى کوێت ده‌ربڕى.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونى له میرى تازەش کرد. له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و کوێتیان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانیان له هه‌مو بواره‌کاندا کرده‌وه.
«نێچیرڤان بارزانى» ھەروەھت، ستایشی پشتگیری و هاوکارییه مرۆڤییه‌کانى کوێتی بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد به‌تایبه‌تیش بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانى سوریا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى کوردستان. بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و کار و چالاکییه‌کانى کونسولخانه‌ى گشتیى کوێتى له هه‌رێمى کوردستانیش کرد.