تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 01:26 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بانگێشتنی کەربەلای پیرۆز دەکرێت

«نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پارێزگارى که‌ربه‌لا بانگێشتنی ئەم شارە پیرۆزەی عێراق دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ «نێچیرڤان بارزانى»سه‌رۆکى هه‌رێمى کورستان، پێشوازى له «نەسیف جاسم خاتبی»  پارێزگارى که‌ربه‌لا کردو له‌ دانیشتنێکدا پارێزگارى که‌ربه‌لا دۆخى پارێزگاکه‌ی به‌تایبه‌تى له‌ڕوى گه‌شتیاریى ئایینییه‌وه‌ ڕوون کردەوە.

«نەسیف جاسم خاتبی» لە میانەی قسەکانی دا  ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد کە، ئارامى و سه‌قامگیریى که‌ربه‌لا، ڕیخۆشکه‌ره‌ بۆ سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیى و بیانى و وتیشی:پارێزگاکه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌کى به‌رده‌وامى فراونبووندایه‌.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا هه‌ماهه‌نگیى پارێزگاکان و حکومه‌تى فیدڕاڵ و گرنگیى پەرە پێ دانی زیاترى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ پارێزگاکان خرایه‌ به‌ر باس بەمەبەستی  پێشکەش کردنی خزمه‌تى باشتر بە‌ هاوڵاتیان و خێرا بوونەوەی ڕەوتی کار و پڕۆژه‌ ناتەواوەکان .

 له‌ کۆتاییى دیداره‌که‌دا «نێچیرڤان بارزانى» بانگهێشتێکى پارێزگارى که‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاکه‌ قبوڵ کرد و هیواى خواست له‌ کاتێکى گونجاوى داهاتودا بتوانێ سه‌ردانى که‌ربه‌لا بکات.

سەرپەیڤ