تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 07:42 Asia/Tehran
  • داکۆکیی نەوەی نوێ لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی

بزوتنەوەی نەوەی نوێ لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پێناوی ڕزگاریی عێراق لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش، پاڵەوانانە ڕۆڵیان گێڕا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «ئارام موحەممەد» ئەندامی بزوتنەوەی نەوەی نوێ لە ھەرێمی کوردستان وتی: کورد بۆ ھێزەکانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕێزێکی تایبەتی دادەنێت و سوکایەتی پێکردنیان لە لایەن ھەرکەسێکەوە بێت، جێگای قەبووڵ نییە بۆی.

ناوبراو وتیشی: کەسانێکی وەک «ھۆشیار زێباری» بە ھۆکاری سیاسی و بە پێی فەرمانێک کە پێیان دەسپێردرێت، بە نیازی ئاژاوەگێڕی و گرفت سازکردنن.

«ھۆشیار زێباری» وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی عێراق و ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەم دواییەدا لە وتەگەلێکدا بانگەشەی کرد،  ھێرشی موشەکی بۆ سەر فڕگەی ھەولێر لە بەر ئەوەیە کە تاقمە خۆڕاگرەکان لایان وایە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی نزیکی ھەیە و ھەر لە بەر ئەمە ھەولێر دەکەنە ئامانج، واتە ھەر ئەو کارەی کە پێشتر تاقمی تیرۆریستی داعش دەیکرد.

 

سەرپەیڤ