کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i387947-کاردانەوەی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_بە_سوتاندنی_بارەگای_پارتی_لە_بەغدا
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر سوتانی بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاڵای کوردستان لەشاری بەغدا رایدەگەیەنێت، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەک لە لایەن هەر کەس و گرووپێکەوە بۆ سەر سیمبۆلەکانی هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی جێگەی قبووڵکردن نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 13:45 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر سوتانی بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاڵای کوردستان لەشاری بەغدا رایدەگەیەنێت، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەک لە لایەن هەر کەس و گرووپێکەوە بۆ سەر سیمبۆلەکانی هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی جێگەی قبووڵکردن نییە.

‌ 

بە پێی هەوڵێکی وێستگە نیوز ، حکومەتی هەرێمی کوردستان سوتانی بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاڵای کوردستان لەشاری بەغدای شەرمەزار کرد و رایگەیاند، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەک لە لایەن هەر کەس و گرووپێکەوە بۆ سەر سیمبۆلەکانی هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی جێگەی قبووڵکردن نییە.

حکومەتی هەرێم دەڵێت، پێویستە حکومەتی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەکان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێکی دیکە لە هێرشی هەر گرووپێکی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر.

هەرکام لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات بە جیا کاردانەوەیان نیشان داوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر هۆشیار زێباری لە ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموكرات لێدوانێكی لە دژی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەبوو كە كاردانەوەی لێكەوتەوە و لە لایەن هەندێ كەس و پارت و لایەنی عێراقی ئیدانە كرا .