تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 15:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ھەرێم تاوانەکەی فەرحاتییەی شەرمەزار کرد

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، روداوەکەی فه‌رحاتییه‌ی ئیدانە و شەرمەزار دەکەن و داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای وێستگەنیوز ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین".

ئەوەش هاتوە، داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

سەرۆکی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.

دوێنێ شەممە هێزێکی نەناسراو 12 کەسیان لە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە ناوچەیەکی شاری بەلەد لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین رفاند و تەرمی 10 کەسیان دۆزراونەتەوە کە زۆرینەیان گەنج و مێرد منداڵن، روداوەکەش کاردانەوەی ناوخۆیی فراوانی لێکەوتەوە و ئەمڕۆ مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتە سەڵاحەدین.

سەرپەیڤ