تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 00:40 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان سیاسەتەکانی دەوڵەتی فەرەنسا بە دوو فاقانە دەزانێت

ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاندووە: دەوڵەتی فەڕەنسا لەکاتێکدا داوا لە موسڵمانان دەکات دەستبەجێ بایکۆتی کاڵای وڵاتەکەی رابگرن، کە بۆخۆی ئامادە نییە دەستبەجێ بەخراپ باسکردنی پێغەمبەری ئیسلام (ص) رابگرێ کە دیارە ئەمەش پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دووفاقانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بڵاوکراوەی «ئەلوەتەن»ی قەتەرەوە، پڕۆفیسۆر«عەلی قەرەداغی»، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان  جەختی لەوە کردووەتەوە کە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و موسڵمانان دەکات دەستبەجێ بایکۆتی کاڵای وڵاتەکەی رابگرن، لە کاتێکدا کە ئەو ھەڵوێستەی جیھانی ئیسلام مافێکی ئازادی گەلانە و موسڵمانانیش بۆیان ھەیە بەرامبەر بەو ھەڵس و کەوتە دزێوەی فەرەنسا بڕیاری بایکۆت کردن بدەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە،پاریس لەمامەڵەکردنی لەگەڵ بەخراپ باسکردنی پێغەمبەری ئیسلام (ص) سیاسەتێکی دووفاقانە پەیڕەو دەکات، چونکو لەلایەکەوە داوای راگرتنی بایکۆتی کاڵای وڵاتەکەی دەکات و کەچی لەلایەکی دیکەشەوە ئامادە نیە بە پێی یاسا سوکایەتی کردن بە  پێغەمبەری ئیسلام رابگرێت.

جێگای ئاماژەیە  «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فڕەنسا لە تازەترین ھەڵوێستی دا لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بەزمانی عەرەبی پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردووە کە، فەڕەنسا پاشەکشە لەهیچ هەنگاوێکی خۆی ناکات و رێز لە هەمو بۆچون و ئاڕاستەیەکی جیاوازیش دەگرێت.

سەرپەیڤ