ڕێککەوتنی نێوان ھەولێروبەغدا لە بارەی شنگالەوە بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس
تشرینی یهکهم 29, 2020 01:13 Asia/Tehran
دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی نێوان ھەولێروبەغدا لە بارەی شنگالەوە بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس .
«ئەحمەد مەلا تەلال» وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆبوونەەوەی حەوتانەی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان بەغداو ھەولێر واژۆ کراوە لە بارەی شنگالەوە، بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس. ھەڵبەت ناوبراو ئاماژەی بە زیچ کەس و لایەنێک نەکرد.
مەلا تەلال وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە ھۆی گەڕانەوەی خەڵکی ئەم شارە بۆ زێدی خۆیان و بەستێن بۆ بنیاتنانەوەی شارەکەو وەدەرنانی ئەوانەی وا لەو بەری سنوورەکانەوە ھاتوونەتە نێو ئەم شارەوە ، خۆش دەکات.
ئاشکرایە مەبەستی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لەوانەی وا لەوبەری سنوورەکانەوە ھاتوونەتە شنگال ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»یە.