هاتوچۆی هاوڵاتیان له دهروازهی سنوریی حاجی ئۆمهران ئاسایی بوهوه
تشرینی دووهم 09, 2020 07:19 Asia/Tehran
هاتوچۆی هاوڵاتییان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا له دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی بوهوه.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم، کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن، پێویستە باوەڕنامەی پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت.
راشیگهیاندوه که لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێم دهبێت دووبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام بدرێت.
سهبارهت به هاوڵاتیانی بیانی، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رونیکردوهتهوه که ئەو هاوڵاتیە ئێرانی و بیانیانەی دەیانەوێت سەردانی هەرێم بکەن، لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی رێنماییه تەندروستییەکان، دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستانهوه.