تشرینی دووه‌م 10, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • دامەزرێنەرێکی بزووتنەوەی گۆڕان ماڵئاوایی لەژیان کرد

«قادر حاجی عەلی» لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بە توشبوونی بە نەخۆشیی کۆرۆنا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،ڕۆژی  دووشەممە «قادر حاجی عەلی» یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

لەم پەیوەندییەدا «بێستوون فایەق»، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان سەربە فراکسیۆنی گۆڕان راگەیانووەد، کاژێر ١٢:00ی شەوی رابردوو، «قادر حاجی عەلی» کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھەر لە دە ڕۆژ لەمەوبەرەوە پزیشکەکان بێهیوایان کردین لە مانەوەی «قادر حاجی عەلی» لە ژیان، بەڵام هاوژینەکەی رێگەی نەدەدا ئۆکسیژنەکەی لەسەر لابدرێ.

«قادر حاجی عەلی» یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵام وازی لە بزووتنەوەکە هێناو لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان باسی ئەوەیان دەکرد کە لە ھەڵوێستی بزووتنەوەکەیان نیگەرانن.

تووشبوونی ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە کە بەرپرسانى تەندروستیى سلێمانى هۆشیاری دەدەن لە تەشەنەسەندنى زیاترى پەتای کۆڤید-١٩ لەو پارێزگایەدا.

سەرپەیڤ