تشرینی دووه‌م 13, 2020 14:31 Asia/Tehran
  • ھەرێمی کوردستان: ھەولێر داھاتە نەوتییەکانی ڕادەستی بەغدا ناکات

نوێنەرێکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی ھەرێم قەت داھاتە نەوتیەکانی ڕادەستی بەغدا ناکات.

«کاوە عەبدولقادر» ڕۆژی پێنج شەممە وتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە بەغدا کردووە ھەتا بوجەی ھەرێم بەبێ ڕادەست کردنی تەنانەت بەرمیلێک نەوت بنێرێت.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ھەرێم وتووشیەتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەر ڕادەی زۆری ناردەی نەوت و داھاتی دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕۆژێکدا ملیاران دینار دەبێت، دەتوانێ بە ئاسانی موچەی کارمەندەکانی بدات.

ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣وە سەرباری نەیارەتیی دەوڵەتی بەغدا دەستی کردووە بە ناردنی نەوتی خاو لە ڕێگای تورکیاوە کە ئەمەش بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و بڕینی موچەی کارمەندانی ئەم ناوچەیە و کەم کرانەوەی بەشی ھەرێم لە بوجەی دەوڵەتی ناوەندی بووەوە.

سەرپەیڤ