زۆرینەی فراکسیۆنەکان کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم ڕەتدەکەنەوە
هه‌ریه‌ک له فراکسیۆنه‌کانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی و ئایینده له په‌رله‌مانی عیراق بایکۆتی کۆبونه‌وه‌که‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییەکەی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن کە بریارە سبەینێ یەکشەممە بەڕێوەبجێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی میدیای وێستگه نیوز، فراکسیۆنه‌کانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی و فراکسیۆنی ئایینده له په‌رله‌مانی عیراق به‌شداریی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ناکه‌ن که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان سازی ده‌کات.
چاوەروان دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رزی حکومەتی کازمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه بکرێت که بەبێ رەزامەندیی کورد و بەبێ دیاریکردنی پشکی هەرێم، په‌سه‌ند کرا.
ئه‌مڕۆش ژمارەیەک پەڕلەمانتاری عیراق رایانگه‌یاند که هێشتا دەرفەت ماوە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت شاندێک بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە ڕێکەوتنێکی نوێ و گشتگیر و شەفاف و کۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن لەسەر بنەمای دەستور نەک عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر.
ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی کورد له فراکیسۆنە جیاجیاکانی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراق، راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن که حکومەتی عیراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن، پرسی موچە و نەوت ڕوونەو پێویستی بە کۆبوونەوەی نمایشکارانە نیە.
ئاشکراشیده‌که‌ن، دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم کۆبوونەوانەیان زیاتر وەک نمایشێکی سیاسی دەوێت، تا لەو ڕێیەوە شەرعیەت بدەن بە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان.