له‌به‌رنه‌بونی کۆده‌نگی ، کۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم گۆڕانکاری به‌سه‌رداھات
مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی داوا ده‌کات کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانی کورد له باره‌ی یاسای قه‌رزه‌وه دوابخرێت و به‌هۆی به‌شدارینه‌کردنی زۆرینه‌ی فراکسیۆنه‌کانیش، گۆڕانکاری به‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌دا دێت.
بە پێی راپۆری میدیاکانی ھەرێم ، هه‌رچه‌نده بڕیاربو ئه‌مڕۆ کۆبونەوەی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم و فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی یاسای قه‌رزی عیراقه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بایکۆتی زۆرینه‌ی فراکسیۆنه‌کان و داوای مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی بۆ دواخستنی، کۆبونه‌وه‌که گۆڕانکاریی به‌سه‌رداهاتوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌کان، له کۆی شه‌ش فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی عیراق، ته‌نها پارتی بڕیاری داب‌و به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که بکات، بۆیه بڕیاردراوه کۆبونه‌وه فراوانه‌که هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ته‌نها ئه‌ندامانی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که کۆببنه‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوش، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی، راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار له‌پێناوی گفتوگۆ و گه‌یشتن به‌بڕیارێکی گونجاو، که له‌به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان و باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکدا بێت و یه‌کڕیزیی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان پیشانبدات، مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕه‌سمی داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ کاتێکی تر دوابخات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان، که نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی عیراق هه‌یه، به‌شداربن.