تشرینی دووه‌م 15, 2020 17:21 Asia/Tehran
  • لە ھەرێمی کوردستان : 571 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 28 کەسیش گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 571 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 426 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێنج هەزار و 663 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە دو هەزار و 144 لە هەولێر، 761 لە سلێمانی، دو هەزار و 454 لە دهۆک، 31 لە هەڵەبجە، 223 لە گەرمیان و 50 لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 571 توشبو تۆمارکراون، کە 231 لە هەولێر، 161 لە سلێمانی، 121 لە دهۆک، 9 لە هەڵەبجە، 46 لە گەرمیان و 3 کەس لە راپەڕین بون، 426 کەسیش چاکبونەتەوە، کە 103 لە هەولێر، 25 لە سلێمانی، 231 لە دهۆک، 15 لە هەڵەبجە، 52 لە گەرمیان بوون.

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، لە 24 کاتژمێردا 28 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، کە 5 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 8 لە دهۆک و یەک کەس لە هەڵەبجە و 8 کەسیش لە راپەڕین بوون.

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 89 هەزار و 600 کەس لە هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بون، 52 هەزار  و 282 کەس چاکبونەتەوە و تا ئێستاش 31 هەزار و 475 کەس لە ژێر چارەسەردان و دوو هەزار و 843 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ