نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی (یاسای قەرزکردن)ی عیراق بەبێ کورد، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
به پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی خستهڕوو.نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ حکومەتدا رێکبکەوێت.
بارزانى باسی لەوەش کرد لە رۆژانى داهاتوودا لە پەرلەمانى کوردستان چۆنیەتى رێککەوتنەکان و ژمارەکان بۆ خەڵکى ئاشکرا دەکەن.
لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی ئەوان دابینکردنی مووچەیە و سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانی کرد و جەختیکردەوە، دەبێت بەغدا بەزووترین کات بیر لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە بکاتەوە.
سەبارەت بەڕێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت و کاریگەریی لەسەر رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا، ناوبراو روونیکردەوە، رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت هیچ پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێرەوە نییە.