تشرینی دووه‌م 19, 2020 07:33 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پیشانگای کتێبی سلێمانی بە ئامادە بوونی سەرکونسولی ئێران

دووھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی خۆجێیی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ئاھەنگی کرانەوەی پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سلێمانی «ھەواڵ ئەبوبەکر» پارێزگاری سلێمانی، «مەھدی شوشتەری»   سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، پەرلەمانتاران، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیریی ھەرێمی کوردستان، سەر کونسولەکانی ھیندو میسرو کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی پارێزگای سلێمانی تیای دا بەشدار بوون.

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دوای ئاھەنگی کرانەوە، وێڕای بەسەر کردنەوەی ژورەکانی پەخشکارانی ئێرانی، لەگەڵ بەرپرسی ئەو ژوورانەدا دەستی کرد بە وتووێژ.

لەم پیشانگایەدا کە بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نزیکەی ٢٠٠ پەخشکار لە عێراق و ١٧ وڵاتی جیھانەوە لەوانە لوبنان و سووریا کتێبەکانیان لە بواری جۆربەجۆردا پێشکەش کرد.

پێنج پەخشکاری ئێرانیش بە پێشکەش کردنی کتێبی تازە بە زمانی موردی و فارسی بەشداریی پیشانگاکەیان کرد.

سەرپەیڤ