تشرینی دووه‌م 19, 2020 12:12 Asia/Tehran
  • بەشداری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەراسیمی کردنەوەی دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی

دووھەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی خۆجێیی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی رۆژی چوارشەمە بەرواری ١٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ زایینی بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، نوێنەرانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، سەرکونسوڵی وڵاتانی هیندستان و میسر و زۆریک لە بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی کرایەوە.

 

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپاش مەراسیمی کردنەوەکە، وێڕای سەردانی ژوورەکانی چاپەمەنیە ئێرانیەکان، لەگەڵ بەرپرسی ئەو ژوورانەدا گفتوگۆی کرد.
 

 

‌لەم پێشانگایەدا کە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، نزیکەی ۲٠٠ دەزگای دەزگا لە عێراق و ١٧ وڵات بەشداریان کردبوو. ٥ دەزگای چاپەمەنی ئێرانش لەم پێشانگایەدا بەشداریان کردبوو و کتێبەکانیان بە زمانی فارسی و کوردی خستووەتەڕوو.
 

 

سەرپەیڤ