ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان: ده‌یان دۆسیه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیم لە لایە کە ئەگەر پێویست بکات ئاشکرای دەکەم
«عه‌لی حه‌مه‌ساڵح» ھەڕەشەی کردووە ،ده‌یان دۆسیه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی لە لایە کە ھەر کاتێک بە پێویستی بزانێت ئاشکرای دەکات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان، له‌په‌یامێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشکراکردنی ده‌یان دۆسیه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی کردووە و ڕایگەیاندووە:گه‌نده‌ڵی وەک شێرپەنجە له ناخی ئه‌م حکومه‌ته‌دا ڕەگی داکوتاوە.
ناوبراو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: گه‌نده‌ڵی وەک شێرپەنجە له ناخی ئه‌م حکومه‌ته‌دا ڕەگی داکوتاوە.، شوێنێک نه‌ماوه ده‌ستی بۆ ببه‌یت و که‌یسێکی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌بێت.
ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان راشیگه‌یاندووە، کارکردن و به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیەیهکی گرنگ، بە تایبەتی بابەتی نه‌وت هیچ کات به‌قه‌دەر ئێستا لێڵ و تەماوی نه‌بووه، داگیرکاری زه‌وی و زاری سلێمانی سه‌ری کێشاوه بۆ داوای تاپۆکردنی بینای حکومه‌ت، کەس نازانێ زه‌وییه نایابه‌کان به‌کێ و چۆن دراون، گه‌نده‌ڵی زه‌وی و پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک کە قوتابخانه‌ی حکومی بفرۆشرێت، ئەگەر ئاوا بڕوات به‌م نزیکانه هه‌مو شتێک ئاشکرا ده‌که‌ین.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە کە، بۆ دۆسیه‌ی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌که‌ین، ئه‌و گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاریه‌ی کە له بواری وه‌به‌رهێنان کراوه هیچی که‌متر نیه له نه‌وت و قاچاخچێتی.