چالاکی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەغدا و هەولێر
جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە شێوەی فەرمی دەستی بە کار کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربەست لزگین، لەو بارەوە وتی: ئەو ناوندە لە هەولێر و بەغدا دەستی بەکار کردووە و بڕیارە لیژنەی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دیاری کردنی ئامانج و بەرنامەکانی داهاتوو و هەروەها دەسپێکی چالاکی ناوەندە هاوبەشەکان لە موسڵ، دیالە و کەرکووک کۆببنەوە .
لزگین وتیشی: ناوەندی سەرەکی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دەوڵەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ، بە تەواوەتی دەستی بەکار کردووە.
جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لە ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش وتی: بژاردەگەلێک هەیە کە لە بارەیانەوە گفتوگۆ دەکرێت. بەڵام ئەو بابەتە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و دیار نییە سەبارەت بە کام بژاردە، ڕێککەوتن دەکرێت.