تشرینی دووه‌م 29, 2020 12:44 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ھاریکاریی ئێران و ھەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵ دا

کونسولی ئێران لە سلێمانی لە چاوپێکەوتنی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی ھەرێمی کوردستان جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھاریکاری لە پرۆژەکانی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، مەھدی شوشتەری کونسولی ئێران لە سلێمانی لە گەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی ھەرێمی کوردستان لە سلێمانی دیدار و تووێژی کرد . 

شوشتەری لەم دیدارەدا جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ ھاریکاری و گواستنەوەی ئەزموونەکان و ئامادەبوون لە پرۆژەکانی کشتوکاڵ و ئاوی ھەرێمی کوردستان و گوتی : کۆمپانیا ئێرانیەکان ئامادەی ھاریکاری و بەشداری کردن لە  راپەڕاندنی گەڵاڵەکانی کشتوکاڵ و ئاو و خاکن بەتایبەت پرۆژەکانی بەنداوسازی لە ھەرێمی کوردستان . 

سەرپەیڤ