پەرەسەندنی ھاریکاریی ئێران و ھەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵ دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389782-پەرەسەندنی_ھاریکاریی_ئێران_و_ھەرێمی_کوردستان_لە_بواری_کشتوکاڵ_دا
کونسولی ئێران لە سلێمانی لە چاوپێکەوتنی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی ھەرێمی کوردستان جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھاریکاری لە پرۆژەکانی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 09:14 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ھاریکاریی ئێران و ھەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵ دا

کونسولی ئێران لە سلێمانی لە چاوپێکەوتنی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی ھەرێمی کوردستان جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھاریکاری لە پرۆژەکانی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، مەھدی شوشتەری کونسولی ئێران لە سلێمانی لە گەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی ھەرێمی کوردستان لە سلێمانی دیدار و تووێژی کرد . 

شوشتەری لەم دیدارەدا جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ ھاریکاری و گواستنەوەی ئەزموونەکان و ئامادەبوون لە پرۆژەکانی کشتوکاڵ و ئاوی ھەرێمی کوردستان و گوتی : کۆمپانیا ئێرانیەکان ئامادەی ھاریکاری و بەشداری کردن لە  راپەڕاندنی گەڵاڵەکانی کشتوکاڵ و ئاو و خاکن بەتایبەت پرۆژەکانی بەنداوسازی لە ھەرێمی کوردستان .