خۆپیشاندانەکەی سلێمانی گرژیی لێ کەوتەوە
وەڵامی داخوازیی موچەی شارومەندانی سلێمانی بە گازی فرمێسک ھێن درایەوەو ھێزەکانی ئاسایشت بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران زەبروزەنگیان بەکار ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ماوەیەکە ھەرێمی کودستان خۆپیشاندانی ناڕەزامەندیی خەڵک بەرامبەر بە باری دژواری گوزەرانیان بە خۆیەوە دەبینێ و ئەمڕۆ پێنجشەممەش لە درێژەی گردبوونەوەکانی ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە خراپی دۆخی ژیانیان و دواکەوتنی موچەکانیان لەناو بازاڕی ئەم شارە دەستیان دایە خۆپیشاندان.
خۆپیشاندەران که پێکهاتون له مامۆستایان، فهرمانبهران و چین و توێژهکانی دیکه داوای پێدانی ههرچی خێراتری موچهکانیان کرد که زیاتر له ٥٠ رۆژه دواکەوتووەو وهریان نهگرتووه.
ئەوەی لەم ناوەدا جێگەی سەرنجە ئەمەیە کە خۆپیشاندانهکهی ئهمڕۆی سلێمانی گرژیی تێکهوت و هێزه ئهمنییهکان بۆ بڵاوهپێکردنی خۆپیشاندهران گازی فرمێسک ھێنیان بهکارهێناو ھانایان بۆ زەبرو زەنگ برد.
دواکەوتنی موچەی کارمەندان و موچەخۆران لە ھەرێمی کوردستان لەو گرفتە سەرەکیانەیە کە حکومەتی ھەرێم سەرباری ئەو ھەموو داھاتەی نەوت و گومرگەکانی ھیچ ھەنگاوێکی بۆ چارەسەر کردنی ھەڵناگرێت و کێشەکە بەلای دەوڵەتی ناوەندی دا دەشکێنێتەوە.