کانونی یه‌که‌م 03, 2020 16:15 Asia/Tehran
  • لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەکانی ئێستا بە نایاسایی و بێ مۆڵەت دەزانێ

لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ھەرچەشنە گرد بوونەوەیەک بە بێ مۆڵەت دانی ئەم لێژنەیە بە کارێکی نایاسایی و تێکدەرانە لێک دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،دوا بەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆو دوێنێی کارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتییەکانی شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخی خراپی گوزەران و نەدرانی موچە کە بە خۆ تێگەیاندنی ھێزەکانی ئاسایشت گرژیی لێکەوتەوە، لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: هەر کۆبوونەوەو گردبوونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەکانی کۆمەڵگادا نایەتە ئەژمار.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لێژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ کە، خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ‎لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی دا ھەروەھا هاتووه‌، پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەکاندا ڕوماڵی ڕوداوەکان بکەن و دابی ڕۆژنامەوانیی ڕەچاو کەن، هه‌روه‌ها پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدووربگرن.

سەرپەیڤ