کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:16 Asia/Tehran
  • دوو فەرمانگە لە قەزای دەربەندیخان سووتێندران

لە ئەنجامی بارگرژییەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان لە قەزلای دەربەندیخانیش خۆپیشاندەران لە ھێرشێکدا فەرمانگەکانی هاتوچۆ و کاره‌بایان سووتاند.

ھەواڵەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە دەربڕی توندوتیز بوونەوەی ڕەوشتی ئاسایشتیی ئەم ناوچەیەیەو لە ئێستادا خەڵک لە بەر تەگژەی گوزەران و نەدرانی موچە لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و نارڕەزامەندی دەربڕین کە ئەمەش لە ھێندێک لە شارەکانی ھەرێم دا بارگرژیی لێ کەوتووەتەوە.

لەم پەیوەندییەدا له‌ درێژەی ڕەوتی خۆپیشاندانه‌کانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، ئێواره‌ی دوێنێ خۆپیشانده‌ران هێرشیان کرده‌ سه‌ر فه‌رمانگه‌کانی هاتوچۆ و کاره‌بای قه‌زاکه‌ و سوتاندیان.

ھەر لەم بارەیەوە سه‌رچاوه ئاسایشتییەکان له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان باسی ئەوەیان کردووە کە، خۆپیشاندەران چوونه‌ته‌ نێو فه‌رمانگه‌کانی هاتوچۆ و کاره‌بای قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ و ئاگریان له‌سه‌رجه‌م ئامێر و که‌لوپه‌له‌کانیان به‌رداوه.

سه‌رچاوه‌کان‌ باسی ئەوە دەکەن کە، گرژی و ئاڵۆزیه‌کانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامه‌ و پێشتریش هێرشیانکردووەته‌ سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کێتی و پارتی و باڵه‌خانه‌ی قایمقامە‌تیی قه‌زاکه‌ و ئاگریان تێ بە‌رداون. 

له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان، تا ئێستا دە که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران برینداربوونه‌ و گێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرپەیڤ