کانونی یه‌که‌م 09, 2020 02:54 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەڵوێستی گرت

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وێڕای ئیدانە کردنی توندوتیژیەکانی پارێزگای سلێمانی ،داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد کە ئازادیی ڕادەربڕین و مافی خۆپیشاندان ڕەچاو بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی عێراق، «جنین هینس پلاسخارت» نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کردووە کە لەماوەی چەندرۆژی رابردوولە پارێزگای سلێمانی لەناو خۆپیشاندانەکاندا ڕوویان داوەو بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە شارومەندانی ھەرێمی کوردستان.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی دا وێرٍای ھاودەردی دەربڕین بۆ کەسوکاری قوربانیەکان و هیوای چاکبونەوەی بۆ بریندارەکان، داوای پارێزرانی خۆپیشاندەرانیشی کردو پێشی لە سەر ئەوە داگرت کە دەبێ ڕێگە بە ڕاگەیاندنەکان بدرێت بە ئازادانە هەواڵەکان بگوازنەوە بەبێ ترساندنی و گوشار خستنە سەریان.

«پلاسخارت»  جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ دیاریکردنی ئەوانەی توندوتیژیان ئەنجامداوە بکرێت و لێپرسینەوەی تەواو لەو کەسانەش بکرێت کە لە پشت توندوتیژیەکانەوەن.  

سەرپەیڤ