کانونی یه‌که‌م 11, 2020 19:48 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان لە سلێمانی

خۆپیشاندان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دواکەوتنی موچەو باری نالەباری گوزەران و ئابووری، ئەمڕۆ ھەینیش بۆ نۆھەمین ڕۆژی بەردەوام لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، چەمچەماڵ، کەلار و پیرەمەگرون لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کردەوە. لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان درێژەی ھەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دوابەدوای بانگێشتن بۆ خۆپیشاندان لە بەردەم بینای پارێزگاریی سلێمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی  ھێزەکانی ئاسایشت دەستەوداری پاراستنیان لە گردوپەڕی ئەم شوێنە توندوتۆڵتر کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێوارەی ئەمڕۆ ناڕەزامەندان خۆیانیان گەیاندە شەقامەکانی گردوپەڕی بینای پارێزگاری و ھەوڵیان دا ھەتا شەقامی بەرامبەری داخەن کە لە ئەنجام دا ھێزەکانی ئاسایشت بۆ بڵاوە پێکردنیان ھانایان بۆ زەخت و زۆرو بەکارھێنانی گازی فرمێسکڕێژ برد.

بە قسەی ھێندێک لە میدیاکان، لە ڕەوتی ھاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ دەیان کەس توشی ھەناسەسواری بوون.

پەیمان عیززەددین نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی ئاسایشت دەیان کەس لە خۆپیشاندەرانیان قۆڵبەست کردووە.

وەک باسی دەکرێت بیانووی قۆڵبەست کرانی ئەم خۆپیشاندەرانە نەبوونی مۆڵەتی ف ەرمی بۆ بەرپا کردنی خۆپیشاندان بووە. بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانیش بە بۆ ئاماژە کردن بە وردیات ،ڕایانگەیاندووە کە خۆپیشاندانێکی ھاوچەشنیش لە پارێزگای ھەڵەبجەدا بەڕێوە چووە.

خۆپیشاندانەکانی ھەرێم لە ٩ ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دواکەوتنی موچەی کارمەندان و ڕەوشتی نالەباری گوزەران دەستی پێکراوەو وەک باسی دەکرێت ھەتا ئێستا لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا ٩ کەس کوژراوەو پتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوونە.

 

سەرپەیڤ