کانونی یه‌که‌م 16, 2020 17:42 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ: قەیرانی ئابووری ھۆکاری ئاڵۆزی لە ھەرێمی کوردستانە

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، قەیرانی ئابووری ئەم ناوچەیەی لە بەر تەشەنای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕانی بوجەی ھەرێم لە لایەن دەوڵەتی بەغدای بە ھۆکاری سەرھەڵدانی ناڕەزامەندییەکان زانی.

«نازم دەباغ» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئیران پرێس، وتی: لە جەنگەی ناڕەزامەندییەکان لە ھەرێمی کوردستان، دوژمنانیش دزەیان کردە نێو ئاپۆڕەی خۆپیشاندەران و ئەوسا خۆپیشاندەران بوون بە دوو دەستەی ناڕازییانی یاسامەند کە بە شێوەی یاسایی و بە ئەھوەنی باسی داخوازییەکانی خۆیانیان دەکردو دەستەیەکی دیکەش کە کاری تێکدەرانەیان ئەنجام دەدا.

«نازم دەباغ» وتیشی: تێکدەران ھەتا ڕادەیەکی زۆر ناس کراون و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانیش ھەنگاوگەلێکی ئەرێنییان بۆ پێکھێنانی ھێوری لە ناوچەکەدا ھەڵگرتووە.

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، جەختی کرد: ھەرێمی کوردستان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن ھەنگاوی ئەرێنیی ھەڵێناوەو دامادەیی خۆمان ڕاگەیاندووەو وتوومانە کە دەتوانین لەسەدا ٥٠ی داھاتی نێوخۆیی حۆمان ڕادەستی دەوڵەتی بەغدا بکەین، بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا ھێشنا یەکلایی نەبووەتەوە.

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، وتیشی: ئاستی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری و ئاسایشتیی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕوو لە ھەڵکشانەو لە ئێستادا ئاڵووێری بازرگانی ھەرێم  لەگەڵ ئێران نزیکەی چوار ملیارد دۆلارە، بەڵام بە نیازی پەرە پێ دان و بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵووێرەکانیشین.

ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناڕەزامەندیی جەماوەریی بە خۆیەوە بینی و ناڕازییان داوای موچە دواکەوتووەکانیان دەکرد.

سەرپەیڤ