کانونی یه‌که‌م 21, 2020 10:17 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا پەنا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەبات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە رۆڵی کارای خۆی لە گەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور بگێڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە جینین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

 لە دیدارەکەدا دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکان و دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا و رێکارەکانی چارەسەری کێشەکان تاوتوێ کران.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتنە رێککەوتن بەپێی دەستوور  هیچ بیانوویەکیان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە.

 مەسرور بارزانی وتی: "بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان کە ئەمساڵ بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە."

 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە رۆڵی کارای خۆی لە گەیشتن بە رێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە رێککەوتنی شنگال کرا و هەردوو لا جەختیان لە جێبەجێکردنی کردەوە بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

 مەسرور بارزانی داوای کرد کە رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و هەر تەنیا چەند رێکارێکی رووکەش نەگیردرێتە بەر.

سەرپەیڤ