ھۆگریی جەماوەری ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە فیلیم و دراما ئێرانییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390640-ھۆگریی_جەماوەری_ھەرێمی_کوردستان_بەرامبەر_بە_فیلیم_و_دراما_ئێرانییەکان
فیلیم و درامای ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان وەک بەرھەمێکی دڵنیاو بنەماڵەیی ناسراون و لە دڵی بینەرانی ھەرێم دا جێگیر کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 02:39 Asia/Tehran
  • ھۆگریی جەماوەری ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە فیلیم و دراما ئێرانییەکان

فیلیم و درامای ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان وەک بەرھەمێکی دڵنیاو بنەماڵەیی ناسراون و لە دڵی بینەرانی ھەرێم دا جێگیر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕادیۆوتەلەفزیۆن لە ھەڵەبجەی ھەرێمی  کوردستانەوە،  فیلیم و درامای ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان وەک بەرھەمێکی دڵنیاو بنەماڵەیی ناسراون و لە دڵی بینەرانی ھەرێم دا جێگیر کراون.

بە پێی ڕاێژەکان، نزیکەی لە سەداحەفتای جەماوەری ھەرێمی کوردستان بینەری دراما ئێرانییەکانن. ساڵانێکی دوورودرێژە کە فیلیم و درامای ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پارێزگای ھەڵەبجە بڵاو دەبێتەوە، بە جۆرێک کە جیا لە بڵاو بوونەوەیان لە کەناڵە خۆجێییەکان لە بازاڕیش دا دەفرۆشرێن.

سینەمای ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕش توانی کاریگەرییەکی قوڵ لە سەر پارێزرانی کلتوور و بووژاندنەوەی کۆمەڵگای ڕەسەنی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان دابنێت.