کانونی یه‌که‌م 24, 2020 01:46 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی سەر بە کۆتلەی سادیقون: کورد کەس و کاری ئێمەن و ئێمە پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان بەغداو ھەولێر دەکەین

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق سەربە کۆتلەی «سادیقون» جەختی لەوە کردووەتەوە کە لایەنەکەیان ھۆگری ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی بەغدایەو پشتیوانیی لێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «ئێستا»، «ڕەشا حاتەمی» ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەربە کۆتلەی «سادیقون» بە سەرۆکایەتیی «قەیس خەزعەلی» ڕایگەیاندووە: فراکسیۆنەکەیان پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کورد کەس وکاری ئێمەن و ئێمە لەگەڵ ڕێککەوتنداین بە گوێرەی یاسا و دەستووورو لەم پەیوەندیەدا بەڕێز «خەزعەلی» ڕابەری کۆتلەکەشیان ھۆگری ئەوەیە کە ڕێککەوتن بکرێت و پشتیوانیشی لێ دەکات.

«ڕەشا حاتەمی» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، پێویستە ڕێککەوتنەکە بەوشێوەیە بێت کە یاسا باسی دەکات، کە ئەوەش خۆی لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەبینێتەوە.

سەرپەیڤ