حکومەتی ھەرێم : گرێبەستی نەوت لە گەڵ تورکیا تەنیا بۆ گواستنەوەیە
وته‌بێژی حکومه‌تی هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت کە رێککه‌وتنی حکومه‌تی هه‌رێم و تورکیا ته‌نیا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ ڕەتی کردەوە کەرێککەوتنی 50 ساڵەیان لەگەڵ تورکیا بووبێتە گرفت لەبەردەم گفتوگۆکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، چونکە رێککەوتنەکە لەسەر گواستنەوەی نەوتە بەنێو خاکی تورکیادا نەک فرۆشنی پێشوەختەی نەوت بەو وڵاتە.
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم روونیکردەوە، له‌ساڵی 2014، کاتێک ئابلوقه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاتی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم بیری له‌وه کرده‌وه، جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێک بۆ هه‌رێم دابین بکات.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئه‌و کات هیچ داهاتێک له‌به‌رده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا رێککه‌وت، به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به تورکیا بفرۆشێت، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی تورکیاوه بگه‌یه‌ندرێته به‌نده‌ری جیهان.
پێشتر چەند پەرلەمانتارێکى کورد‌و عەرەب لە پەرلەمانى عێراق رایانگەیاندبوو کە هۆکارى رێککنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پەیوەندى بە رێکەوتنى ٥٠ ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیاوە هەیەو جەختیان لەوەش کردووە کە تورکیا پێشتر پارەى نەوتى فرۆشراوی وەرگرتووە.